پزیشکێک پشکنین بۆ جۆرێک لە ڤایرۆسەکان دەکات_ وێنە:NBC NEWS
دەرزی بەکتریا بەکاربهێنرێ؟
پاییز هات و په‌تا وه‌رزییه‌كانیشی له‌گه‌ڵه
ده‌شتی عارف
له‌گه‌ڵ هاتنی پاییز و وه‌رزی نوێ به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، په‌تای وه‌رزی دروست ده‌بێت و ئیدی خه‌ڵكێكی زۆر توشی په‌تا و ڤایرۆس و هه‌وكردن ده‌بن، به‌پێی رێنمایی دكتۆریش بێت لە حاڵەتی خراپ دەبێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ.
وا باشترە دەرزی بەکتریاش بەکار نەهێنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025، دكتۆر باواجی كەریم، پزیشكی شاره‌زای قوڕگ و لوت و گوێ و پسپۆڕی كارگێڕی ته‌ندروستی بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی، به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی به‌رگری له‌شی مرۆڤ ئه‌و په‌تا وه‌رزییانه توشی هاوڵاتیان ده‌بێت و نیشانه‌شی هەیە.
نیشانەکان ئه‌مانه‌ن، (ئاوهاتن له لووت و لووت گیران، تایەكی كه‌م، بێ تاقه‌تی كۆكه و به‌لغه‌م و سه‌رئێشه)، جاری واشه به‌شێوه‌ی سك چوون یان رشانه‌وه‌ش نیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌س له توشبوون به په‌تا وه‌رزییه‌كان به‌دوور نییه، به‌ڵام له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه و ته‌مه‌ن و خواردن و خه‌وی باش و شوێنی نیشته‌جێ بوون كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رگری جه‌سته ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌سێك له ساڵكێدا هیچ تووش نه‌بێت و كه‌سێكیش له ساڵێكدا دوو بۆ سێی جار تووش بێت.
له باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایانەش، دكتۆر باواجی وتی، له كاتی توش بوون به‌و په‌تایه پێویست به هیچ ده‌رمانێك و سه‌ردانی كردنێكی دكتۆر ناكات، ته‌نیا نه‌خۆش پێویستی به ئیسراحه‌تكردنێكی باش هه‌یه، ئه‌گه‌ر بكرێت شه‌ربه‌تی فرێش و خواردنێكی باش بخوات.
له‌ناو خه‌ڵكی شتێكی باو هه‌یه كه له‌كاتی تووش بوون به‌و په‌تا وه‌رزییه ده‌رزی دژه به‌كتریا له نه‌خۆش ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش پێویست نییه و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته و نه‌خۆش تا بۆی بكرێت ئه‌و ده‌رزییه له‌خۆیی نه‌دات، ئەو پسپۆڕە وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا