لە گوندی مۆکەبە دوو گولـلە هاون دۆزرانەوە – وێنە؛ دەزگای گشتی کاروباری مین
تیمەکانی مینلابەر هەڵیناگرتنەوە
لە گوندێکی شارباژێر دوو گولـلە هاون دۆزرانەوە
شۆڕش قادری
لە گوندی مۆکەبەـی سەربە قەزای شارباژێر دوو گولـلەی هاوەنی 60 ملم دۆزرانەوە، لەلایەن تیمەکانی مینلابەرەوە هەڵگیرانەوە و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، چەند هاوڵاتییەک پەیوەندیان بە ژمارەی 182ـی دەزگاکەوە کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە لە بوونی چەند پاشماوەیەکی جەنگی لەگوندی مۆکەبە.
دواتر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025 تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، چوونەتە شوێنەکە و پاشماوە جەنگییەکانیان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستۆتەوە کە دوو گولـلە هاوەنی 60 ملم بوون.