باڵۆندۆر یەکلاکرایەوە

عوسمان دێمبلی باشترینی جیهانە

ئەحمەد مستەفا

عوسمان دێمبلی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمەنی فەڕەنسی، بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ باشترینی یاریزانی جهیان لە پیاوان و ئایتانا بۆنماتی، لە ژنان و لە یانەی بارسێلۆنا بە هەمان شایستە هەڵبژێردرا.

ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی خەڵاتەکانی فڕانس فوتبۆڵ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو،

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فەڕەنسی، ساڵانە حەوت خەڵاتی جیاواز بەسەر یاریزانەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان دابەشدەکات و بە یەکێک لە گەورەترین ئاهەنگی خەڵاتەکان دادەنرێت.

عوسمان دێمبێلێ کە باشترین جیهانە بۆ 2025، لەکاتی پێدانی شایستەکە وتی، دەمەوێت سوپاسی یانەکانی رێن، بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئەو یانەیە بکەم کە هەردەم حەزمدەکرد یاریی بۆ بکەم، یانەی بارسێلۆنا.

عوسمان دێمبێلێ لەبارەی شانازی ژیانی وتی، شانازم بەوەی یارییم لەپاڵ یاریزانانی مەزنی وەک ئینێستا و مێسی کرد و دواتر سوپاسی دایکیشی کرد.
ئەم وڵاتانەی زۆرترین باڵۆندۆریان بەدەستهێناوە
مێسی بەتەنیا 8 باڵۆندۆری بەدەستهێناوە
ئەرجەنتین: 8 باڵۆندۆر – 1 یاریزان
پۆرتوگال: 7 باڵۆندۆر- 3 یاریزان
هۆڵەندا: 7 باڵۆندۆر – 3 یاریزان
ئەڵمانیا: 7 باڵۆندۆر – 5 یاریزان
فەرەنسا: 7 باڵۆندۆر – 5 یاریزان

ریزبەندیی 10 باشترینی جیهان
10 – نونو مێندێش
9 – دۆنارووما
8 – کۆڵ پاڵمەر
7 – ئێمباپێ
6 – حەکیمی
5 – رافینیا
4 – محەممەد سەڵاح
3 – ڤیتینیا
2 – لامین یامال
1 – عوسمان دێمبلی