بڕیاری هاتوچۆیە

وەستانی بارهەڵگر لای قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانی گەرمیان قەدەغەکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێ، بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان و هاوڵاتییان، ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکەن وەستاندنی سەیارەکانیان لە بەردەم قوتابخانە و باخچە شوێنە گشتییەکان قەدەغەکراوە.

هاتوچۆ لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی باسی لەوەکردووە، بە هەموو شێوەیەك وەستان لە نزیك قوتابخانە و باخچەکان و شوێنە گشتیەکان قەدەغەیە بۆ هەموو بارهەڵگرەکان.

دەشڵێ، رێگە پێدراو نییە و تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی نەبن، هەروەها دەبێت پێکەوە هاتوچۆیەکی سەلامەت دابین بکەین.

هاتوچۆی گەرمیان: رێگای کەلار بۆ گوندی گۆبان و سەید خەلی...

هاتوچۆی گەرمیان: رێگای کەلار بۆ گوندی گۆبان و سەید خەلیل دادەخرێت