لە گەرمیان پیاوێک گیانی لەدەستدا
پاش 95 ساڵ، هیچ زەفەری پێ نەبرد سەیارە نەبێ
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری ئۆتۆمبێل لە پیاوێکی بە تەمەن دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
پیاوەکە تەمەنی 95 ساڵ بووە.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت، رووداوەکە نزیک کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بووە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ھۆندا تریکان، لەسەر شەقامی کەلار بۆ کفری نزیک گەرەکی حەمرین، پیاوێکی شێلاوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
شۆفێرەکە خۆی پیاوەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست داوە، سامان عەلی وای وت.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەشکرد، لەلایەن تیمەکانی ھاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا