لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ

بە رێژەی 23% داواکاری بوون بە هاوڵاتی ئەوروپی دابەزیووە

ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی داتاکانی رێکخراوێکی پەیوەست بە پەنابەران بێ، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025، داواکارییەکانی مافی پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا بە رێژەی 23% دابەزیوە، ئەمەش وای کردووە، بسەلمێنرێ، داواکاری پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپادا بەردەوام لە دابەزیندایە.

بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران کە وێنەیەکی بە 964 گەشتووە، لە نێوان مانگی یەک تا مانگی حوزەیران، 114 هەزار داواکاری نوێ تۆمارکراوە.

بەڵام، لە هەمان ماوەی ساڵی 2024دا، 399 هەزار داواکاری تۆمار کرا بوو, کە دەکاتە 23% کەمیکردووە، وە سورییەکان نزیکەی 25 هەزار داواکارییان تۆمارکردووە، لەگەڵ سویسرا و نەرویج کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 66% دابەزیوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، ئەڵمانیا شوێنی خۆی وەک وڵاتێکی پەسەندکراو بۆ پەناخوازان لە دەستدا و گەورەترین دابەزینی داواکاری پەنابەری بەخۆیەوە بینی کە بە ڕێژەی 43% دابەزیوە، دوای ئەویش ئیتاڵیا و ئیسپانیاش بە رێژەی 25% و 13% دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

دەزگاکە دەڵێ، کەمبوونەوەی بەرچاوی داواکارییەکانی مافی پەنابەری بە گشتی بەهۆی کەمبوونەوەی بەرفراوانی داواکارییەکانی ئەو سورییانەیە کە داوای پاراستن دەکەن، دیارە زۆرێک لە سورییە ئاوارەبووەکان زیاتر هیوایان بە گەڕانەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان هەیە، کە پێشتر گەورەترین گرووپی داوای مافی پەنابەری بوون، لە دوای ڤەنزوێلاییەکان و ئەفغانییەکان.