دەست بەسەرداگرتنی خەڵوزەکان - وێنە: پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی
لە گەرمک
دوو پیکاب بە 52 فەردە خەڵوزەوە گیران
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی دەڵێ، رۆژی 21.9.2025، لەلایەن ئاسایشی ناحیەی گەرمك لە سنووری پێنجوێن دەستگیراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب کە 52 فەردە خەڵوزیان بارکردووە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە بێت، کە 964 بینیوویەتی، ئاسایش هەردوو شۆفێرەکەشی دەستگیرکردوون.
بە گوێرەی یاسا بڕینەوەی دار و بەکارهێنانی بۆ خەڵوز قەدەغەیە و سزای مادیی و بەندکردنی بەدواوەیە، ئەوە جگە لەوەی لە هەندێک حاڵەتدا رێگەدراوە بە بوونی مۆڵەت داری وشک بوو بۆ هەندێک پێویستی بەکاربهێنرێ، بەتایبەت لە گوندەکان.
دەستگیراوەکان، لەلایەن ئاسایشەوە رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك کراون، لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە لایەن بنکەی ناوبراوەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەو و ئاڕاستەی دادوەر کراوە.
وێنەی فەردە خەڵوزە دەست بەسەرداگیراوەکان؛
