لە جۆری 60 ملم بوون
لە سەیدسادق 17 گولـلە هاون تەقێنرانەوە
964+
شۆڕش قادری
لە گوندی وێڵاشـی سەربە قەزای سەیدسادق 17 گولـلە هاوەن دۆزرانەوە و لەلایەن تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین تەقێنرانەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئاسایشی شارۆچکەی سەیدسادق پەیوەندی بە ژمارە (182)ـی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کردووو و ئاگاداریان کردوونەتەوە لە هەبوونی چەند پاشماوەیەکی جەنگی لەگوندی وێڵاش.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 تیمی تەقاندنەوەی (EOD)ـی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، چوونەتە شوێنەکە و پاشماوە جەنگییەکانیان تەقاندووەتەوە و لەناویانبردوون.
پاشماوە جەنگییەکان پێکهاتبوون لە 17 گولـلە هاون لە جۆری 60 ملم.