هۆشدارى ده‌داته خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كان
دهۆك چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی نوێی بۆ پاراستنى ژینگه ده‌ركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى دهۆك بۆ پاكڕاگرتنى شه‌قام، كۆڵان، بازاڕ، شوێنه گشتى و گوند‌و دێهاته‌كانى چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كى نوێی ژینگه‌یی ده‌كرد، له‌وانه‌ش خاوه‌ن مه‌زره‌عه و سه‌یرانگاكانى ئاگادار كرده‌وه كه شوێنى تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كانیان دیاری بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارێزگار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سازیكردبوو بڕیاردرا، كۆمپانیاكانى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك به‌رده‌وام بن له كاركردنیان به‌پێی ئه‌و كوالێتیه‌ى كاركردن كه بۆیان داندراوه.
خاوه‌ن مه‌زره‌عه و سه‌یرانگاكان ئاگادار كرانه‌وه كه له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كى و لاوه‌كیه‌كان شوێنى تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك ده‌ستنیشان بكه‌ن و رۆژانه پاشماوه‌كانان كۆبكه‌نه‌وه.
ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوون و چاودێری بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر ژینگه ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌پێی یاسا سزایان بده‌ن.
پارێزگارى دهۆك به‌پێویستیشی زانیوه دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و رێكارانه‌ى سه‌ره‌وه، یه‌كێتى زانایان و راگه‌یاندن، په‌روه‌رده و زانكۆكان، ده‌زگا و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، له‌باره‌ى پاراستنى ژینگه، هۆشیاری بده‌نه هاوڵاتیان.