سەرچنار خەمڕەوێنە

سەرچنار بۆنی پاییزی گرتووە و وێنەکێشەکان چوون

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە چوارچێوەی گرووپێک، نزیکەی 10 شێوەکار لە سلێمانی چوونە سەرچنار و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پاییز، سروشت و ئاسار و جوانییەکانی ئەو بەشەی سلێمانی دەنەخشێنن.

بە گوێرەی رۆژمێری کوردی بێت، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پاییز و ماڵئاواییکردنە لە وەرزی گەرما.

یەکێک لەو هونەرمەندانەی لەوێ تابلۆ دەنەخشێنی، هونەرمەندی دیاری شارەکە حیکمەت هیندییە، ئەوە جگە لە بواری نواندن، دەستێپی کارساز و رەنگینی هەیە بۆ نەخشاندن و گێڕانەوەی سروشت لە رێگەی تابلۆوە.

سروشتی سەرچنار بە دڵی ئەوە، گەرچی بە پەیامنێری 964ی وت، سەرما بردەڵەیە و کەشەکە سارد بکات بۆ ئەویش کاریگەرە، ئەوە جگە لەوەی پاییزی بە وەرزی ئیلهامبەخش ناوبرد.

هیندی بۆ کێشانی تابلۆکانی، ئاو و زەیتی بەکارناهێنێ، بەڵکو بە ئەکریلیک تابلۆکانی دەکێشێ، دەشیەوێ بۆ گەڵارێزان بە گرووپ بێنەوە سەرچنار و وێنە بکێشن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دەمەو پایز؛ هەڵەبجە، شیعر و ژن کۆدەکاتەوە

دەمەو پایز؛ هەڵەبجە، شیعر و ژن کۆدەکاتەوە