گەرمیانیش فێنکى کرد

رۆژ بە رۆژ پلەکانى گەرما دادەبەزن

964+

وریا فەتاح

رۆژ بەرۆژ کەشەکە بەرەو فێنکى دەچێت و لە سلێمانى پلەکانى گەرما هاتنە خوار 30 پلەى سیلیزى و لە گەرمیانیش کەشەکە بە تەواوەتى فێنک بووە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام تۆزێکى کەم لە درەنگانێکى شەودا بە تایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، بەرز دەبیتەوە.

لەبارەى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى پێشبینى کردووە بۆ ئەمڕۆ یەک پلە بەرز ببیتەوە بەراورد بە دوێنێ.

بۆ سبەینێ دووشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە، پلەکانى گەرما 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى داببەزن و خێرایى باش بۆ سەرووى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 28 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35پلەی سیلیزی

کەشناسى عێراق هۆشدارى دەدات: لە بڵاوبوونەوەى تیشى سەرو...

کەشناسى عێراق هۆشدارى دەدات: لە بڵاوبوونەوەى تیشى سەروو بنەوشەیى