239 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین بوون
سەرجەم قوتابخانەکانی هەڵەبجە بۆ ساڵی نوێ دەرگایان کردووەتەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
پەیامنیری 964 لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ و لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە هیچ خوێندنگەیەک بایکۆت نەکراوە.
و 27 هەزار و دوو سەد و 68 خوێندکار دەستیان بە دەوام کردووەتەوە.
239 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین بوون، سۆران عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەکەش بە 964ی وت، بە هۆی خانەنشینبوونی مامۆستایان لە ساڵی رابردوو بۆشایی دروست بووە، هیوادارن حکومەت ئەو بۆشاییەمان بۆ پڕبکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21.9.2025، وەرزى نوێى خوێندنى 2025 بۆ 2026، بە بەشدارى یەک ملیۆن 800 هەزار قوتابى دەستپێدەکات.
بەپێى راگەیەندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، 143 هەزار منداڵ بۆ یەکەمجار دەچنە بەرخوێندن و لە پۆلی یەک دەستپێدەکەن و بە کۆى گشتیش 1.800.000 قوتابى، لەم وەرزەدا دەخوێنن.
وەک باسکراوە، 161 هەزار و 522 مامۆستا لە حەوت هەزار و 567 قوتابخانەدا وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە، بەپێى راگەیەندراوى فەرمانگەکە، 33 هەزار منداڵى سەرشەقامیش گەڕاونەتەوە بەر پڕۆسەى خوێندن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا