"بۆ ئەوەی لە چاوی کامێراکانەوە باشتر دیار بن"

هاتوچۆی هەولێر هێڵی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایتەکان نوێ دەکاتەوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

له‌ هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ باشتركردنی گۆشەی كامێراکان لە ترافیک لایته‌كان، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر، هێڵی وەستانی ئۆتۆمبێل بە بۆیاخێکی سپی نوێ دەکاتەوە.

سه‌ردار نوری له‌ ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ 964ـی وت، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كامێرا‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی له‌ ترافیكه‌كان جێگیرن و گۆشه‌یه‌كی دیاریكراوی تۆماركردنی هه‌یه‌، بۆیه‌ چاكسازیمان له‌ هێلی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌ ترافیكه‌كان كرد و هێنامانه‌ پێشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌ی كامێره‌كه‌ یه‌كسان بێت به‌ كۆتا هێلی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل”.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌به‌ر قه‌ڵه‌بالغی رێگاكان‌ ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر رێگاكان بگرن و دایانبخەن، بۆیه لە‌ قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نیا هێلی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلەکان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ قۆناغی دووه‌مدا، ده‌ست ده‌كه‌ن بۆ بۆیاخکردنەوەی هێلی په‌ڕێنه‌وه‌ی هاوڵاتیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاتوچۆی هەولێر کات و شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆم...

هاتوچۆی هەولێر کات و شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری جیاکردەوە

گەراجی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە پارەی...

گەراجی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە پارەیە