لە 2006ـەوە وەعدی قیر دراوە

دانیشتووانی گەڕەكی سروشتی سلێمانی گردبوونەوە و داواكارییان هەیە

964+

دیلان محەمەدجەزا

هەشت نۆ كۆڵانی گەڕەكی سروشت لە سلێمانی قیر نەكراون و هاوینان دەبێتە خۆڵ و زستانانیش دەبێتە قوڕ، پیاوانی گەڕەكەكە بۆ چوونە مزگەوتیش كێشەی گەورەیان هەیە و ترسیان لە لافاویش هەیە.

پەیامنێری 964 ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 لە گردبوونەوەی پیاوانی گەڕەكەكە ئامادەبوو.

ئەوان رایانگەیاند، چەند ساڵێكە بەڵێنی قیركردنی گەڕەكەكەیان پێدراوە و دەستی دەستیان پێدەكەن.

تەنانەت یەكێك لەو هاوڵاتییانەی گەڕەكەكە بە 964ی وت، لە سەردەمی كابینەكەی دكتۆر بەرهەمەوە بەڵێنیان پێدراوە و تا ئێستا هیچ نەكراوە.

یەكێكی دیكە لە پیاوە بەتەمەنەكانی گەڕەكی سروشت، دەڵێت چەند جارێك موراجەعەی شارەوانییان كردووە و بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاریش بانگكراوە و بەڵێندرابوو لە 1.8ی ئەمساڵ دەست بە كار بكرێتەوە، بەڵام هەر هیچ نەكرا.

ئەوان داواكارن پێش باران و هاتنی زستان مشورێكیان بخۆن و لەو خەمە نەجاتیان بدەن و كۆتایی بەو كێشەیان بهێندرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەنیا پێنج کۆڵان لە گەڕەکێکی بەحرکە جێهێڵدراون و قیر ن...

تەنیا پێنج کۆڵان لە گەڕەکێکی بەحرکە جێهێڵدراون و قیر نەکراون