چەند ئەندامێكی هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق
بە هاوكاری كێ بووە؟
عێراق یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی داعشی لە ناو سوریا كوشت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا له‌ناو خاكی سوریا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، توانیویانه “عومه‌ر عه‌بدولقادر به‌سام” ناسراو به “عه‌بدولڕه‌حمان ئەلحەلەبی” بكوژن، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش.
دژەتیرۆری عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، كە عەبدولڕەحمان ئەلحەلەبی پۆستی به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆن و ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی هه‌بووه و به‌رپرسیار بووه له پلاندانان و سه‌رپه‌رشتیكردنی “ویلایه‌ته دووره‌كان”ی داعش، هه‌روه‌ها ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له لوبنان و چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆریستی دیكە له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌موویان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كە دوای چه‌ند مانگێك له چاودێریی وردی هه‌واڵگری ئەنجام درا.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، جه‌ختی لەوە كردەوە، كوشتنی ئەو كابرایە زیانێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه بۆ داعش و به‌ڵێنیش دەدەن به‌رده‌وامبن له پاراستنی عێراق و ناوچه‌كه له تیرۆر و راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش.