شاکیرا بۆ جاری دووەم هێرشی كرده سەر پیکێ
964+
پەرستۆ ساڵح
گۆرانیبێژی ناودار و جیهانی شاکیرا لە دوێتێکی نوێدا دووبارە هێرش دەکاتە سەر جیرارد پیکێی هاوسەری پێشووی.
شاکیرا و گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی کارۆل جین دوێتێکیان بە ناوی “TQG” بڵاوکردەوە، کە بە ماوەیەکی کەم ملیۆنان بینەری تێپەڕاند و ئامانجەکەی هێرش کردنە سەر جیرارد پیکێ و خۆشەویستەکەی بوو، كه ناوی کلارایه.
شاکیرا لە گۆرانیەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە، ئەو هەڵەیە دووبارە ناکاتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ پیکێ، لە بەشێکی هۆنراوەی گۆرانییەکەشدا دەڵێت، “بینینی تۆ لەگەڵ کەسێکی نوێ ئازارم دەدات، بەڵام راستییهكهی من تەنیام و لە بیرم کردووە چۆن ژیاین، دەزانم ئەوەش بێزارت دەکات، ژیانم باشترە بەبێ تۆ، چیتر لێرەوە سڵاوت لێ ناکرێت”.
ئەمە یەکەم گۆرانی نییە، کە تێیدا شاکیرا هێرش بکاتە سەر پیکێ و خۆشەویستەکەی، لە گۆرانییەکی پێشوویدا بەهەمان شێوە هێرش دەکاتە سەریان و خۆشەویستەکەی بە ئۆتۆمبێلێکی هەرزان و کاتژمێرێک وەسف دەکات، کە ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت.
پاش ئاشکرابوونی پەیوەندیی نێوان جیرارد پیکێی یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و خۆشەویستەکەی “کلارا”، لە 4ی حوزەیرانی 2022 شاکیرا دوای 12 ساڵ پێکەوە ژیان، بە فەرمی له پیكێ جیابووهوه.