هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى چیان به‌سه‌رهاتووه؟
ماوەی پێنج ساڵە لە كه‌لاوه‌یەكی گەڕەکی خانەقاى هه‌ولێر ژیان به‌سه‌رده‌بات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئه‌گه‌رچى گەڕەکی خانەقا له هه‌ولێر بڕیار وابوو نۆژەنبکرێتەوە، بەڵام نۆژنکردنەوەکەى وەستاوه هاوڵاتییه‌كیش یه‌كێك له خانوه كه‌لاوه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ى كردووه‌ته ماڵ و له ژوورێکدا به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
موڕاد ئەحمەد، تەمەن 50 ساڵ، ماوه‌یه‌كی زۆر له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ژیاوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر، بە 964ی وت، ماوەی زیاتر پێنج ساڵە لە نێوە ئەو خانووەدا ژوورێکى بۆخۆى پاککردۆتەوە و ژیانی رۆژانەی لێ بەسەردەبات.
وتیشی “خێزانم هەبووە و مرد، سێ منداڵیشم هه‌ن ئێستا لاى ماڵى باپیریانن و ئاگاداریان نیم”.
رۆژگار كوڕادى ناچار كردووه له‌هه‌موو وه‌رزه‌كاندا به سه‌رما و گه‌رما له‌و كه‌لاوه‌یه بمێنێته‌وه چونكه ده‌ڵێت “کەسم نەماوە و لێرەش تەلەفزیۆن و سەلاجە و کۆمەڵێک پێداویستی سەرەتاییم لێرە داناوە و دەیگوزەرێنم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن