ئارایشتگهیەک بە ھۆی نووشتە و جادوو داخرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
قایمقامیه‌تیی سلێمانی ئارایشتگه و تاتۆی “تامی بیوتی” له گەڕەکی زەرگەتە داخست، ئه‌مه‌ش بەھۆی ئەنجامدانی کاری نووشتە و جادوو تێیدا.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، له كاتی سه‌ردانی لیژنهیەکیان بۆ ئەو ئارایشتگهیە ده‌ركه‌وتووه له‌ناو ئارایشتگه‌كه‌دا نووشته و دوعا بۆ خه‌ڵك كراوه.
باسی لەوەش کرد، لە ئارایشتگهکەدا یەک کەس ھەبووە و ئەو کەسەش رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، لە ماوەی ئەم ساڵدا ئەمە دووەم ئارایشتگهیە دادەخرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.