شاندێكی هه‌رێم له‌و وڵاته‌یه
ئەڵمانیا و هەرێم پێکەوە كار بۆ كۆچبه‌ره گەڕاوەکان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانیان باش ببێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات كه ئێستا وه‌كو شاندێكى فه‌رمی له وڵاتى ئه‌ڵمانیان و وا رێككه‌وتنوون له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته به‌یه‌كه‌وه كار بۆ باشتر كردنى ژیانى ئه‌و كۆچبه‌رانه بكه‌ین كه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
شانده‌كه‌ى هه‌رێم جگه له‌وه‌زاره‌تى كار، نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقیشیان له‌گه‌ڵدایه و سه‌ردانه‌كه‌شیان لەسەر بانگهێشتنامەی رێکخراوی gizـى ئەڵمانی بووه بۆ ئه‌م وڵاته.
ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ى ئه‌نجامیان داوه ده‌یانه‌وێت سوود له ئەزمونی حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا وه‌ربگرن، بۆ پشتیوانی کەسانی گەڕاوە لە دەرەوەى وڵات بۆ دووبارە تێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە بە رێگەی راهێنانی پیشەیی و هەلیکاری نوێ و پێدانی راوێژی یاسایی بۆ کۆچی یاسایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.