"كۆچ بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا كه‌می كردووه"
لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 50 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچوک گەیشتوونەتە بەریتانیا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگاى لوتكه، له‌وه‌ته‌ى پارتى كرێكاران له به‌ریتانیا هاتووه‌ته سه‌ر حزوكم هاتنى كۆجبه‌ران به‌به‌له‌مى بچوك زیادى كردووه، به جۆرێك له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا زیاتر لە ٥٠ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئه‌م وڵاته.
لە نێوان 5.7.2024 تاوه‌كو 11.8.025 ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا بریتییه له 50 هه‌زار و 271 كه‌س، هه‌مووشیان له‌باكوورى فه‌ره‌نساوه له‌رێى کەناڵی ئینگلیزییەوە و بە بەلەمی بچووکیشەوە گەیشتوون.
27 هه‌زار و 29 كۆچبه‌ر له‌و ژماره‌ى سه‌ره‌وه لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە کۆچیان کردووە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه كۆچ به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا لە نێوان حه‌وت مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بە رێژەی 18% روو له كه‌مییه، كه‌چی بۆ به‌ریتانیا هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ته‌نیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 277 کۆچبەر رزگار کراون، رۆژی 11.8.2025 یش لە سێ ئۆپەراسیۆنی دەریاییدا لە کەناراوەکانی پاس دی کالای لە باکووری فەرەنسا، 166 کۆچبەر رزگارکران. کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزی بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.