هەواڵەکان
کەمئەندامانی سەنگەر داوای موچەکانی پار دەکەن و زیاتر لە 200 سەر کاریلەش مرداربوونەوە
+964
ژووری هەواڵ
کەمئەندامانی سەنگەر داوای موچەکانی پار دەکەن و دەڵێن، موچەی مانگی یەکمان بەتەنیا ناوێ.
لە گوندی گەرەوانی قەزای رواندز دەرد و بەڵایەک رووی لە ئاژەڵان کردووە کە کەس نازانێ چییە و زیاتر لە 200 سەر کاریلەی مردارکردووەتەوە.
لە پێشانگایەکی پەلەوەری لە زانکۆی سلێمانی، قازێکی گەورە و دانسقە نمایشکرا، قازێکی تابڵێی لەخۆبایی و سەرزل، هەر لەبەر ئەوەش پێیدەڵێن هێستر.
ئەمڕۆ رۆژی خۆشەویستی بوو و هەر کەسەو بەجۆرێک دڵی خۆشەویستەکەی بەدەستهێنا، ئەوەی بێ بەش بوو و بنی بکڕیشی بۆ نەمایەوە دیلانی پەیامنێری 964 بوو.