شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان - فۆتۆ پەرلەمانی عێراق
دەگوازرێنەوە بۆ زانکۆى کەرکوک
هەواڵێکى خۆش بۆ ئەو خوێندکارانەى کەرکوک کە لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیراون
964+
وریا فەتاح
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، موژدەیەکى خۆش دەدات بەو خوێندکارانەى کەرکوک کە لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیراون و دەڵێت: جگە لە قۆناغى یەکەم و کۆتایى، دەتوانن دەتوانن گواستنەوە بکەن بۆ زانکۆى کەرکوک.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى لە 3.8.2025، نوسراوێکى بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا کردووە کە تێیدا داواى کردبوو بۆ گواستنەوەى خوێندکارانى کەرکوک ئەوانەى لە زانکۆکانى هەرێم دەوام دەکەن.
دەشڵێت: دوای چەند جارێک گفتوگۆ لەو بارەوە، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، رەزامەندی داو تەوجیهی وەزارەتی کرد بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی نوسراوەکەمان.
ئاشکراشى کرد،” تەواوى ئەو خوێندکارانە، جگە لە قۆناغى یەکەم و کۆتایى، دەگوازرێنەوە زانکۆی کەرکوک، بەوەش قورسایی سەر خۆیان و خێزانەکانیان کەم دەبێتەوە”.
جەختیشى کردووەتەوە، هەر دوای ئەو پەیوەندییە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک قسەى ککردووە بۆ ئەوەى کاربکات بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە.