زیو‌یش نیشتەوە
زێر له فڕین نه‌كه‌وتووه و تادێ نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخى زێڕ رۆژ له‌دواى رۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رزترین ئاستی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی لاوازبونی دۆلار پێش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی، كه پێشبینی ده‌كرێت بانكه‌كه رێژه‌ی سود كه‌مبكاته‌وه.
بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه نرخه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه نرخی زێڕی سپۆت به رێژه‌ی 0.1% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته سێ هه‌زار و 681.18 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش به‌رزترین ئاستی له مێژوودا تۆماركرد كه سێ هه‌زار و 689.27 دۆلار بوو.
بازرگانان پێشبینیده‌كه‌ن یه‌ده‌گی فیدراڵی له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێیدا 25 خاڵ به رێژه‌ی سوود كه‌مبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر به 50 خاڵیش هه‌یه، دابه‌زینی رێژه‌ی سودیش، تێچوی هه‌ڵگرتنی زێڕ كه‌مده‌كاته‌وه و فشارده‌خاته سه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و كانزا به‌نرخه زیاتر سه‌رنجڕاكێش بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هاوكات كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی، له‌وانه نرخی زیو به رێژه‌ی 0.4% دابه‌زی و گه‌یشته 42.52 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پلاتینۆم به‌ڕێژه‌ی 0.5% دابه‌زی و گه‌یشته هه‌زار و 394.37 دۆلار و پالادیۆم به رێژه‌ی 0.3% دابه‌زی و گه‌یشته هه‌زار و 180.64 دۆلار.