سەرچاوەیەک لە باجى میریییەوە ئاشکراى دەکات
هێزێکى پۆلیس لەناو پڕۆژەى چاڤیلاند جێگیرکرا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سەرچاوەیەک لە باجی میریەوە بە 964ـى وت، بەهۆی نەدانی باج لەلایەن کۆمپانیاى چاڤیەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەوە نوسراوکراوە بە داخستنی چاڤی لاند.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى،” چەند جارێک ئاگادارکرابوونەوە و دواتر نوسراو بۆ قائیمقامییەتى سلێمانى کراوە تا دیبخەن”.
964 ویستى زانیارى لەسەر ئەو بابەتە لە قائیمقامییەتى سلێمانى وەربگرێت، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو بابەتە بدرکێنن.
سەرچاوەیەک لەو هێزەى کە لەبەردەم دەرگاى چاڤیلاند جێگیرکراوە بە 964ـى وت،”لیژنەیەکى جێبەجێکردن کە سەر بەدادگایە لە ژوورەوە و هاتوون خەمڵاندن بۆ نرخى ئەو موڵکانە بکەن کە رۆژى 3.10.2025، دەخرێنە موزایەدەیەکى ئاشکراوە.
پێشتر، وەزارەتى دارایى و ئابورى بڕیاریدا کە 60 موڵکى کۆمپانیاى نالیا و چاڤى بخاتە موزایەدەوە، ئەوەش بەهۆى کەڵەکەبوونى قەرزەکانیان لاى حکومەت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح