"میوزیک هەڵچوونی تیکتۆک کەمدەکاتەوە"

باوکی لە یاسا و خۆی لە میوزیک؛ بەکارهێنانی تابلێتی لێ کەمکردمەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

خۆی لە یاسا و کچەکەی لە میوزیکە، ئەوە تابلۆی ماڵی سامان فەوزی کەسایەتی دیاری بواری میدیا و بە تایبەت یاسای میدیایە، ئەمڕۆ کچەکەی لە تەلاری هونەر بەشداری ئاهەنگی قوتابیانی فێرگەی نامدار قەرەداغی کرد.

ئەو فێرگەیە ناوێکی دیاری سلێمانی و کوردستانە، دەیان منداڵ لەوێ فێری ژانرەکانی میوزی و ئاواز دەکرێن و ئەمڕۆش لەوێ پێشبڕکێ رێکخرابوو، بۆ دانان و گوێ رادێران لە ئاوازە ئامادەکراوەکان.

یارا سامان فەوزی، یەکێک بوو لە قوتابیانی فێرگەکەی نامدار قەرەداغی، ئەو کە بە کەمانچە بەشداری کردووە، دەڵێ، میوزیک کاریگەری ئەوەی لەسەر کردووە، ئارامتر مامەڵە بکات، وە دووربکەوێتەوە لە ئایپادەکەی، بۆ ئەو قۆناغەی باوکیشی هاوکاریەتی و لەگەڵی هاتووە بۆ ئاهەنگەکە.

پەیامنێری 964، گفتوگۆی لەگەڵ یارا و باوکی دەکات، بینەری دیمەنە ڤیدیۆییەکە بن.

دارشتنەوەی؛ ئەحمەد مستەفا

نامدار قەرەداغی یادەوەری گۆرانی شەوی بەرات دەگێڕێتەوە

نامدار قەرەداغی یادەوەری گۆرانی شەوی بەرات دەگێڕێتەوە