360 رۆژی پێدهچێت
گەڕەکی 94ی قولەڕەیسی سلێمانی ئاوەڕۆی بۆ رادەکێشرێ
دهشتی عارف
سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی له راگهیەندراوێكدا دەڵێ، كۆمپانیایی جێبهجێكار بۆ دانانی بۆری ئاوهرۆی گەڕەکی 94ـی قولهرهیسی دەستبەکار بووە.
چاڵەکان لێ دراوە و هەر لە ئێستاوە قوڵ کراوە، بەسەرپەرشتیی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێ.
شارەوانی باسی لەوەکردووە، ئێستا دەستکراوە بە قۆناغی یەکەمی کاری دروستکردن و راکێشانی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی 94ی قولەرەیسی له سلێمانی، پرۆژهی ئاوەڕۆکەش 360 رۆژ بۆ تەواوکردنی دانراوە.
ئەم پڕۆژەیە یەکێک بووە لە پڕۆژەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی شارهوانی سلێمانی بۆ شەقام و کۆڵانەکانی گهڕهكی 94ـی قولهرهئیسی و پار ساڵیش بۆکسی بۆ جێبەجێکرا.
پێداچوونەوە : ئەحمەد مستەفا
