"تا چەند کاتژمێرێکی تر ئاویان پێدەگات"

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ بێ ئاو بوون

964+

شۆڕش قادری

جارێکی تر ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و بەهۆیەشەوە ئەمڕۆ چەند گەڕەکێک لە قەڵادزێ ئاویان پێنەگەیشتووە.

مارف مەحمود بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بە 964ـی وت، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی کۆڵەسە لەلایەن ئێرانەوە، جارێکی تر ئاستی ئاو لە زێی بچوک دابەزیوە و دانیشتووانی هەندێک لە گەڕەکەکان لەوانەش مام قاسم و ناوبازاڕ ئاویان پێنەگەیشتووە.

مارف مەحمود لەرێی 964ـەوە هاوڵاتیانی قەڵادزێ ئاگادار دەکاتەوە کە بە هاوکاری و هیمەتی کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی خاس و میراوەکان، تا چەند کاتژمێری تر ئاوی ئەو گەڕەکانەش دەگات و تا تەواوی شاری قەڵادزێ ئاوی پێدەگات لە ئاو پێدان بەردەوام دەبن.

چەند گەڕەكێکی قەڵادزێ کێشەی ئاویان بۆ دروست بوو

چەند گەڕەكێکی قەڵادزێ کێشەی ئاویان بۆ دروست بوو

هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ

هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ" دەست بە ئاوەوە بگرن"