ترەمپ لەگەڵ پۆتن لە کاتی کۆبوونەوەکەی ئالاسکا
سزای روسیا دەدەن؟
ترەمپ: خەریكە تاقەتم لە پوتین نامێنێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خەریكە سەبر و ئارامی بەرامبەر بە سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتین نامێنێت.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای توند بەسەر روسیادا کرد بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا.
بەڵام ئاماژەی بەوەش دا کە کیێڤ دەبێت هەندێك نەرمی بنوێنێت.
کاتێک پرسیاری ئەوەشی لێکرا کە ئایا رەتکردنەوەی روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێیەکان، تاقیکردنەوەی ئارامیی ئەوە، ترەمپ وتی، “سەبرم نامێنێت و خەریكە بە خێرایی كۆتایی دێت”.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستە هەردوولا بەشداریی بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بەو شەڕەی چەند ساڵە بهێنێت”.
ترەمپ دەڵێت، “ئەوە زۆر سەیرە، کاتێک پوتین رێككەوتن بكات، زێلێنسکی نایكات، کاتێکیش زێلینسکی دەیەوێت، پوتین نایەوێت”.
وتیشی: ئێستا زێلێنسکی رێككەوتنی دەیەوێت، لە کاتێکدا نیشانەی پرسیار لەسەر پوتین هەیە، بۆیە دەبێت رێوشوێنی زۆر توند بگرینەبەر.