40 هەزار دار دەچێنرێت

هەولێر بە پێنج پارکی گەورە سەوزتر دەکرێت 

964+

توانا نەقی

پێنج پارکی گەورە لە ناوەندی شاری هەولێر دروست دەکرێن و زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازیش دەچیندرێت، رێژەی سەوزایی و دار و باخچەکانیش زیاتر دەبن.

پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە پێناو زیادکردنی رێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕرووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارکی گەورە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پارکانەدا  40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێت.

پارکەکان پێکهاتوون لە: 

– دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لەئێستادا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

– دروستکردنی پارکی رەشکین لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە ئێستادا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

– دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری 4 دۆنم زەویی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

– دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەویی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

– پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە رووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

پارێزگا باسی ئەوەشئی کردووە، لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار ...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند