لە بێجی

پۆلیسی کەرکوک و سەڵاحەدین تۆمەتبارێکی بکوژیان دەستگیر کرد 

964+

توانا نەقی

پۆلیسی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو کەس لە کەسوکارەکەی و بریندارکردنی کەسێکی دیکە لە قەزای دوبس.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، شەڕوو ناکۆکی لە نێوان خێزانێک روویداوە لە دوبس و لە ئەنجامدا دوو کەس لەلایەن ئامۆزایەکیانەوە کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی تۆمەتبار هەڵاتووە بەرە و بێجی بەڵام نەیتوانییەوە لەوەزیاتر هەڵبێت و لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن فەرماندی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین و کەرکوک دەستگیر کراوە.

ئێستا ئەو تۆمەتبارە بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و سزای خۆی وەردەگرێت.

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەر...

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا