کەشوهەوا

ئەم هەینییە ماڵی سەیرانە و کەشەکە فێنکە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ماڵی سەفرە و سەیرانە بەم هەینییە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەور دەبێت لە ناوجە جیاوازەکان و پلەکانی گەرماش هەر وەک دوێنێ بە فێنکی ماونەتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەر نایەت بەلام سبەینێ یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە لەچاو ئەمڕۆدا.

 ئەمڕۆ  هەینی 12.9.2025
کەش /  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە .
خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی:
 هەولێر :  36 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک :  36  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان 39 پلەی سیلیزی