" رۆیشتووە و نایەتەوە"

دیار زاهیر گۆرانییەکی یۆنانی بە ستایلی کوردی بڵاودەکاتەوە

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

دیار زاهیر، گۆرانیبێژی  شاری هەولێر گۆرانیەکی یۆنانی بە ستایلی کوردی بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، ترش و خوێم کردووە و گۆرانیەکەم پێ راناگرن.
دەربارەی کلیپەکەی بۆ 964 دیار زاهیر وتی، هۆنراوە و ئاوازی یۆنانیە، بەڵام بە ستایلێکی جیاواز کەڤەرمان کردووەتەوە، بەجۆرێک گۆڕیومانە کە تووشی مەترسی دزینی بەرهەمەکە نابین، چونکە هەمان ئاوامان دانەناوەتەوە.
ماوەیەکی زۆرە لایڤ موزیکی نەماوە، وەک خۆی باسی دەکات، هۆکارەکەی ئەوەیە لایڤ موزیکەکان بۆ کۆمەڵە گروپێک و کەسانێکی دیاریکراون و نایەوێ ئەم لەناو گروپانە بێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح