شوانەکە دەستگیر دەکرێت
مەڕەکانى هێنابووە بەردەم نەخۆشخانەى شار
964
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئەو شوانەى رانە مەڕەکەى هێنابووە سەر شەقامى 60 مەترى سلێمانى و بەردەم نەخۆشخانەى شار، دۆزراوەتەوە و لێپرسراوى خزمەتگوزاری شارەوانی دەڵێت، دەستگیری دەکەین.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، شوانێک، رانە مەڕەکەى دابووە پێشخۆیى و بە شەقامى 60 مەترى سلێمانیدا بەرەو دۆڵە میران بردونى، کاتێک رانە مەڕەکە بەبەردەمى نەخۆشخانەى شاردا تێدەپەڕێت، هاوڵاتیان ڤیدیۆى دەکەن و بڵاوى دەکەنەوە.
سۆران عەبدوڵا لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی بە 964 وت،” شوانەکە رانە مەڕەکانى لە گەڕەکى کوردساتەوە بەرەو شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود و لەوێشەوە بەرەو ئەزمەڕ و دۆلە میران بردودنى”.
لە ڤیدیۆکاندا، شوانەکە دەرکەوتووە و بەوتەى لێپرسراوى خزمەتگوزارى شارەوانى، بەدوایدا دەگەڕێن و لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکەن و بە 500 تا یەک ملیۆن دیناریش، سزاى دەدەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح