زێڕ و پارەى بردبوو

پۆلیسى سۆران تۆمەتبارێکى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

بەتۆمەتى دزینى زیاتر لە یەک ملیۆن دینار و چەند پارچە زێڕێک، پۆلیسى سۆران، تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد و دانیناوە بە تاوانەکەش.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى سۆران بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هەواڵمان پێدرا لەلایەن هاوڵاتیەک کەوا لە گەرەکی کۆمەڵگەی گەڵاڵە، دزی لەماڵەکەی کراوە، هەمان کات نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەووردی لەرێگەی کامێرای چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری توانیان کەسێک دەستنیشان بکەن بەناوی کە دزییەکەى کردووە.

دەشڵێت: دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بە بریاری دادوەر  تۆمەتبار دەستگیرکرا.

تۆمەتبارێک لە سلێمانى دزى کردبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا 

تۆمەتبارێک لە سلێمانى دزى کردبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا 

ئاشکراشى کردووە، تۆمەتبار دانیناوە بەوەى کە چەند جار دزى لە ماڵى سکاڵاکار کردووە و چەند پارچە زێڕێک و بڕى 1 ملیۆن و 200 هەزارى دزیوە.

هەر ئەوەنا، تۆمەتبار دانیناوە بەوەى کە دزى لەچەند ماڵى تریش کردووە، بۆیە دادوەر بەپێى مادەى 433 لە یاساى سزادانى عێراقى، رایگرتووە.