لەھیچ شتێکمان کەم نیە به‌ڵام دووپشك بووه‌ته مه‌ترسی"
دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین 23 رۆژە مانیان گرتوە و وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
23 رۆژە دەرچووه کۆلێژەکانی خانەقین لە ناو چادر دەمێننەوە، ھەموو خزمەتگوزاریەکیان ھەیە، ئینتەرنێت و کارەبای 24 کاتژمێر و خواردنیشیان بۆ دابینکراوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن لایه‌نه فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
داواکاری ئەو دەرچووانە ئەوەیە لەلایەن عێراقەوە دانبنرێت بە زانکۆی گەرمیان،کە کۆلیژەکەیان سەر بەم زانکۆیەیە بۆئەوەی بێبەش نەبن لە دامەزراندنەکانی حکومەتی عێراق.
محەمەد یوسف، یەکێکە لەو دەرچوانە بە 964ـى وت، لە ھیچ شتێکیان کەم نیە لە کەمترین ماوەشدا کەسایەتیەکانی خانەقین خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بێ به‌رامبه‌ر بۆ دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
وتیشی “ئینتەرنێت و کارەبای 24 کاتژمێری، موبەریدە و ئاوی خواردنەوە و نان خواردنیش ھەموویمان بۆ دابینکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە گەرم و ناخۆشە بەتایبەت بە رۆژ، شەوی رابردوش دووپشک خەریکبوو بە ھاوڕێیەکمانه‌وه بدات، بەڵام ھەموو ئەو ناخۆشیانە واینەکردوە وازبێنین لە داواکردنی مافى خۆمان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن