ئاگادار بن کاوبۆی و کۆماندۆ و تی‌شێرت قه‌ده‌غه‌كراون
بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ دایكان و باوكان له‌باره‌ى جۆر و ره‌نگی جلوبه‌رگى ئه‌مساڵى خوێندن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
964 بۆ بیرخستنه‌وه‌ى دایكان و باوكان جۆر و ره‌نگى جلوبه‌رگى ئه‌مساڵی خوێندنى منداڵه‌كانیان بیرده‌خاته‌وه، به‌وپێیه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى دیكه خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پێشتریش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سیستمى یه‌كپۆشی قوتابیانى بۆ ساڵى خوێندنى 2025 بۆ 2026 بڵاوكردبووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى دڵنیایی جۆرى و سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی له‌و وه‌زاره‌ته به نووسراوێكی فه‌رمی به ژماره 146 كه له 15.5.0225 ده‌رچووه و ئاراسته‌ى یه‌كه‌كانى دڵنیایی جۆرى له په‌روه‌رده‌كانى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ده‌وروبه‌رى، بنه‌سڵاوه، خه‌بات، مه‌خمور، پیرمام، شه‌قڵاوه و كۆیه‌ی كردووه، جۆر و ره‌نگی جلوبه‌رگى بۆ قوتابیان دیاریكردووه.
له باخچەی ساوایان، پێویسته کچان کراسی پەمەیی لەگەڵ پانتۆڵ، یاخود تەنورەی رەساسی و کوڕانیش کراسی شین یاخود پانتۆڵی رەساسی، له‌به‌ربكه‌ن.
له پۆلی یەکه‌م تا شەشه‌م، کچان تەنوورە یاخود پانتۆڵی رەساسی و قەمیسی سپی و کوڕانیش کراسی شین و پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ قەمیسی سپی لەبەر دەکەن.
له پۆلی 7 و 8 و 9 ـى بنه‌ڕه‌تى، کچان تەنورە یاخود پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی و کوڕانیش پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی له‌به‌رده‌كه‌ن.
له پۆلی 10 و 11 و 12 ـى بنه‌ڕه‌تى، کچان تەنورە یاخود پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپی و کوڕانیش پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپی.قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی له‌هه‌ولێر ئه‌م نووسراوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، پۆشینى كابۆی و كۆماندۆ له‌جیاتى په‌نتۆڵ و له‌به‌ركردنى تشێرتیش له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ىى قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان، نابێت قوتابیان جلى کاوبۆی و کۆماندۆ له‌جیاتى پانتۆڵ له‌گه‌ڵ تی‌شێرت له‌به‌ربكه‌ن، چونكه قه‌ده‌غه‌ى كردووه.