لە گوندێکى بەردەڕەش
ژنێک بەهۆى رووخانى دیوارى ماڵەکەیان گیانى لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ژنێکی گوندی زمزمۆک لە سنوورى قەزاى بەردەڕەش، بەهۆى رووخانى دیواری ماڵەکەیان گیانى لەدەستدا، تەندروستیی قەزایەکەش دەڵێت، پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستدابوو.
رووداوەکە، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025، لە گوندى زمزمۆک روویداوە، ژنێک کەوتووەتە ژێر داروپەردوى رووخاوى دیوارى حەوشەى ماڵەکەیان و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
نەشوان بەرزنجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای بەردەڕەش بە964ـی وت، “تەرمی ژنێکی تەمەن 50 ساڵان گەیەندراوەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بەردەڕەش و دیواری بەسەردا رووخا بوو”.
ئاماژەى بەوەش کرد، دوای بینی تەرمەکە لەلایەن پزیشکانى نەخۆشخانەکە بۆ پشکنین و رێکارەکان، رەوانە پزیشکی دادی قەزای ئاکرێ کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح