سیانی دیکەش بریندارن
بەهۆی روخانی دیواری گۆڕستانێک ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
بەهۆی باران بارینى زۆر و دروستبوونى لافاو له بهشێكی ناحیهى کۆڕێ، دیوارێک رووخاوە و بههۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام به 964ـى وت، ئەوەی رووخاوە دیواری گۆڕستانێکە لەسەر شەقامی سەرەکی کۆڕێ، بە هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ ژنی دیکەش بریندارن.
وتیشى “دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون و یەکێکیشیان باری تەندروستی جێگیر نییە و رەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام کراوە”.
چەند شایەتحاڵێک لە نزیکی رووداوەکە بۆ 964 قسەیان کردووە دەڵێن، چوار کەس بوون ئەوانەی بەر داڕوخانی دیوارەکە کەوتوون و بەهۆی کاریگەری ئاوی باران ئەو دیوارە روخاوە.