لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەركۆنەی هێرشەكەی ئیسرائیل
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: بە تەواوی پشتیوانی قەتەڕین
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پشتگیریی خۆی بۆ قەتەڕ راگەیاند و سەركۆنەی هێرشەكەی كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، “به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه”.
هەروەها هاتووە: “سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه، به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌ڕين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه”.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 9.9.2025 ئیسرائیل شاندی دانوستاندنکاری حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، ئەوەش راگەیاندرا كە ئەندامانی شاندەكە كوژراون، بەڵام بزووتنەوەی حەماس شەو لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، سەرکردەکانیان نەكوژراون و تەنیا پێنج ئەندامیان كوژراون لەگەڵ كارمەندێكی ئەمنیی قەتەڕ.