رووداوی زۆر رووی دەدا

لە رێگە نێودەوڵەتییەکەوە چوون بۆ پێنجوێن فراوان دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ئەو سایدەی رێگە تازەکەی سەیدسادق بە پێنجوێنەوە دەبەستێتەوە لە ناوچەی کەوڵۆز، پڕۆژەیەک بۆ فراوانکردنی دەستی پێکراوە، تا بەیەک گەشتنی رێگا دوو سایدەکە و  دەروازەی چوون بەرەو پێنجوێن، لەو تاک سایدیەی هەیە رزگار بکرێ.

ئەندازیار و سەرپەشتیارانی رێگاوبان و چاککردنی پێنجوێن سەردانی پڕۆژەکەیان کرد، کە لای زۆرێک لە شۆفێران ئەو سوێنە، بە رێگە نێودەوڵەتییەکە ناسراوە و دەروازەی باشماخ و سەیران بەنی لەسەرە کاتێک بەرەو پێنجوێن دەچی.

ئامانجەکە ئەوەیە، ئەو رووداوە جۆراوجۆرانەی هاتوچۆ لەو دەروازەیەوە روودەدەن ئیتر بنەبڕ بکرێ، گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە، 78 ملیۆن دینار و 465 هەزار دینار، کە درێژکردنەوە و دروستکردنی ئاو بارەیەک بە نزیکەی شەش مەتر لە خۆ دەگرێ.

لەگەڵ فراوانکردنی رێگاکە بە قیر و کۆنکرێت، بەپانی دوو مەتر و 200 مەتر درێژی، هەروەها، پڕۆژەکە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێنەوە جێبەجێ دەکرێت و ماوەی 90 رۆژی بۆ دانراوە.

رێگاوبانی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ تیایدا روویان داوە، بۆیە وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی بڕیاماندا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

کارکردنی تیمەکان؛