به‌شێكی مه‌سیحى و سائیبه‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه
ئێزدییه‌كان هه‌موارى ره‌شنووسێكى عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یه‌وێت ئێزدی له ئایینه‌وه بكاته تائیفه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى كه‌نیسه‌كانى عێراق ره‌شنووسێكیان بۆ هه‌موارى یاسای ئایینه‌كان له‌عێراقدا ئاماده كردووه و تیایدا ئێزدیى و به‌شێكی مه‌سیحیی و سائیبه‌كانى مه‌ندائى له ئایینه‌وه ده‌كاته تائیفه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى له‌لایى ئێزدییه‌كان دروستكردووه و ده‌ڵێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدییان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم ئه‌م هه‌واڵه‌ى ئه‌نجومه‌نى كه‌نیسه‌كانى عێراقی ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراقه كه تیایدا ئێزدییه‌كانى وه‌ك ئایین ناساندووه.
وتیشی “ئه‌م هه‌واڵه بۆ بچووككردنه‌وه‌ى ئه‌م ئایینانه‌یه له عێراقدا، چونكه له ماده‌كانى 41، 42 و 43 ـى ده‌ستوور دینه‌كان له‌عێراق ئازادكراون و ئێزدیش به‌فه‌رمى وه‌كو ئایین ناسێندراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێزدییه‌كان مێژوویه‌كى دوور و درێژى خاوه‌ن ئایینى خۆیان هه‌یه كه بۆ زیاتر له هپێنج هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ناكرێت هه‌روا به‌ئاسانى ئایینێكی پێنج هه‌زار ساڵى بكرێته تائیفه‌یه‌ك.
ئاشكراى ده‌كات ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كه‌نیسه‌كان له عێراق كردوویانه، له ئه‌نجامى ئه‌و ململانێ و كێشه‌و گرفتانه‌یه كه له‌ناوخۆى خۆیاندا هه‌یه، ده‌شڵێت “ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكرێت”.
میرى ئێزیدیان و ئه‌نجومه‌نه رۆحانییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكارییه وه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه‌یه ئه‌م ره‌شنوسسه به‌ئاسانى ده‌رباز نه‌كرێت مافى ئایینى ئێزدییه‌كان وه‌كو خۆى به پارێزراوى بمێنێته‌وه.