معاشەکانی وەرنەگرتەوە و کۆچی دوایی کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ئارام حەمەخورشید، ئەو مامۆستایەی لە خۆپیشاندانەکانی 2015ی سلێمانی بە وتەی “معاشەکەو جوانە…” ناسرا، کۆچی دوایی کرد.

ئەو وتەیە چووە سەر زاری خەڵکێکی زۆر و لەو ساڵەوە بەکاردەهێنرێت.

ئارام ئازاد حەمەخورشید کوڕی مامۆستا ئازاد ئەم ھەواڵەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

ئازاد حەمەخورشید، مامۆستای قوتابخانەی چوارچرا بوو لە شاری سلێمانی.

لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا، ئەو مامۆستایە وتوویەتی “ساڵانێکی زۆر دوکانی “پۆشاکی مۆفەق”م بەڕێوەبردووە، ئەو رۆژەش بۆ سەردانی ئەوان چووم، لەوێ شەڕەبەرد دروستبوو، ھێزە ئەمنییەکان بەردێکیان ھەڵدا و سەری گەنجێکیان شکاند، زۆرم پێناخۆش بوو، زۆر کاریگەری لێکردم، دواتر بەردێکی تریان ھەڵداو خەریکبوو بەر ھاوڕێکەم بکەوێت بۆیە منیش ئەو قسەیەم کرد”.

ئازاد حەمە خورشید، لەدایکبووی ساڵی 1955ە و ساڵی 1975پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووە و لە سلێمانی، هەروەها خاوەنی سێ منداڵە.