له ‌رێگه‌ى وۆڕكشۆپێكه‌وه

له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ مامۆستایانى په‌روه‌ر‌ده‌ى تایبه‌ت‌ فێری ژیریی ده‌ستكرد ده‌كرێن

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێكخراوى كه‌مئەندامانی هەڵەبجە، بڕواى وایه‌ كه‌ جیهان بەهۆی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانەوە بە خێرایی لە گۆڕاندایە، و ژیریی دەستکردیش كه‌ به‌  AI ناسراوه‌،  یەکێکە لەو بوارانەی کە دەتوانێت شۆڕش لە زۆر سێکتەردا بکات.

ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ و مه‌به‌ستیشیان به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه‌ لە بواری پەروەردەی تایبەتدا.

لەگەڵ ئەکادیمیای خاڵ تەکنەلۆژی، وۆرکشۆپێكیان رێكخستووه‌ بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زانیاری مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، كه‌ بە نوێترین زانیاری و ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد داڕێژراوە.

ئەوەیان روونكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بەکارهێنانی AI دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاوتر و کاریگەرتر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەپێی ئەو وێنانەی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە لە وۆرکشۆپه‌که‌ 15 مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت سوودیان لێ بینى .