دڵخۆش كرا و واى ده‌زانى پاشایه
ئه‌مڕۆ منداڵێكى داون بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك بووه به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى راپه‌ڕین
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ منداڵێكى داون له‌ئیداره‌ى راپه‌ڕین دڵخۆش كرا، بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك كرایه به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرت و له‌سه‌ر مێزى به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌كو پاشایه‌كى دڵخۆش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسه‌پۆرتیش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ى كردووه ته‌نیا بۆ دڵخۆشكردنى ئه‌م منداڵه بووه.
عه‌قید ئاودێر عه‌زیز، بەرێوەبەرى پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپەڕین، به 964ـى راگه‌یاند كچه داونه‌كه خه‌ڵكى قه‌ڵادزێیه ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى پاسپۆرت سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانى كردووه.
وتیش “به‌هۆى ئه‌وه‌ى رایی كردنى مامه‌ڵه‌ى ئه‌م جۆره كه‌سانه كه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن چه‌ند كاتژمێرێكی پێویسته حه‌زم كرد ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونى مه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات، بیهێنم و له‌شوێنى خۆم بیكه‌م به به‌ڕێوه‌به‌ر”.
ئه‌و كاره‌ى عه‌قید ئاودێر كردوویه‌تى بۆ دڵخۆشكردنى منداڵێكی داون بووه، وه‌ك رێزلێنانێكیش بۆ ئه‌م توێژه ئه‌م كاره‌ى كردووه، ده‌شڵێت “به‌رده‌وام له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یدا ببینم كه‌سێكى نه‌خۆش یاخود خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت سه‌ردانمان ده‌كات، زوو به‌ده‌مییه‌وه ده‌چم و مامه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ته‌واو ده‌كه‌ین”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرت له فه‌یسبووكه‌شی نووسیویه‌تى ” ئەمڕۆ لە خزمەت هاوژین خانی بەرز و بەڕێزدا بووین، حەزی کرد ماوەیەک مدیرمان بێ، ئێمەش بە سنگێکی فراوان دەسەڵاتمان رادەستکرد و ئه‌ویش سەرکەوتوو بوو له‌كاره‌كه‌یدا”.