چیتر گوندی داڵەڕی بە پیسی نابینن
+964
زەید كۆچەر – بەردەڕەش
بەیەک رۆژ دانیشتووانی گوندێکی سنووری بەردەڕش گوندەکەیان لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک پاککردەوە، ئەوان دەیانەوێت بەو هەڵمەتەی ئەنجامیانداوە سەرنجی گەشتیاران و رێبواران بۆ خۆیان رابکێشین.
هەڵمەتەکە بەشێک لە دانیشتووانی گوندی داڵەڕێ ئەنجامیانداوە، سەر لە بەیانی دەستیان پێکرد و ئێوارە دەستیان شۆرد و گوندیان پاک کردەوە.
ئەو گەنجانە بە دروشمی بەڵێ بۆ پاراستنی ژینگە کارەکەیان کرد و پەیمانی ئەوەشیان بەیەک داوە هەموو وەرزێك گوندەكەیان پاكبكەنەوە و رێگانەدەن زیڵ و خاشاك گوندەكەیان پیسبكات.
گوندی داڵەڕێ، دەکەوێتە سنووری قەزای بەردەڕەش و یەکێکە لەو گوندانەی لەڕووی جوگرافیاوە دەکەوێتەسەر زێی گەورە و ژمارەی دانیشتووانیشی نزیکەی هەزار کەسە و نزیکەی 100 ماڵ دەبن.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق