وەرگرتنى کرێى کەڵەکەبووى قەرزى کارەبا لەلایەن کارمەندێکى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى وێنە:964+
بنکەکانى وەرگرتنى پارەى پسولەى کارەبا کراوەن
لەبارەى پارەى کرێى کارەبا؛ ئاگادارییەک لە دابەشکردنى کارەباى سلێمانییەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکات، لە ئیستادا بنکەکانی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا رۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمی بەردەوام کراوەن بۆ وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا.
بەپێى ئاگادارییەکە، هاوبەشانى کارەبا دەتوانن لەو بنکانە کە نزیکن لە شوؽنی نیشتەجێبون پاکتاوی پارەی کارەبا بکەن بەبێ سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنى کارەبا .
ناونیشانی بنکەکان:
بنکەی (1) قائمقامیەت/ پشت بینای قائمقامیەت نێوان شەقامی مەولەوی بەریدەکە .
بنکەی (1)مزگەوتی گەورە/ باخچەکەی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی .
بنکەی (3)پیرەمرد/ شەقامی پیرەمؽرد ناو بینای هۆبەی کارەبای ناوەندی شار تەنیشت بنکەی ئاگر کوژێنەوەی پیرەمێرد.
بنکەی (4) پارکی ئازادی/ ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای پارکی ئازادی پشت وؽستگەی پارکی ئازادی.
بنکەی(5) سەرکارێز / بەرامبەر قوتابخانەی خالدیەی بنەڕەتی لە گەڕەکی سەرکارێز .
بنکەی (7) مەڵکەندی / ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای مەڵکەندی گەرەکی ئازادی (عەلوەی کۆنی سلێمانی).
بنکەی (10)بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی/ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی (مەلیک محمود) بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق.