هەواڵەكان
کاتژمێرەکەى بەردەم قەڵا دەکەوێتەوەکار و هەڵەبجەش شارى گردبوونەوە بوو
964+
ژووری هەواڵ
چەند ساڵێکە کاتژمێرەکەى بەردەم باخى شار و قەڵاى هەولێر لە کاتژمێر 12:00 وەستاوە و کارناکات، بەڵام بڕیارە هەفتەى داهاتوو نۆژەنبکرێتەوە و ئیتر هەموو سەرى سەعاتێک گوێتان لە زەنگەکە بێت.
هەموو سەرى سەعاتێک گوێتان لە زەنگەکە دەبێت؛ بیگ بێنەکەى هەولێر دەکەوێتەوەکار
هەڵەبجە ئەمڕۆ بوو بە شارى گردبوونەوە و لەیەک کاتدا جوتیاران و دەرچوانى دانەمەزراو هەریەکەیان بۆ کێشە و موعاناتى خۆیان گردبوونەوە.
دژی هاوردەکردنی شووتی لە دەروازەکانەوە؛ جووتیارانی هەڵەبجە گردبوونەوە
دەرچوانى دانەمەزراو دژى دامەزراندنى 52 کەس گردبوونەوە
هەرچەندە لە سێشەممەى رابردوو دابەشکردنى موچە دەستیپێکرد و پێنجشەممە کۆتایى هات، بەڵام هێشتا ئەو فەرمانبەرانەى لە سلێمانى فۆرمى هەژمارى منیان لە بانکى (تى بى ئاى) پڕکردووەتەوە، نەیانتوانیوە موچەکانیان وەربگرن و توشى کێشە بوون.
کێشەى بانکى (تى بى ئاى) بەردەوامە
دوو ساڵە ئەو دایەنگەیەى شارى سلێمانى کردوویەتى بەپیشە، بۆ خوانى بەیانى نەنە و باپیرەى ئەو منداڵانە بانگهێشت دەکات کە لەوێ فێردەبن و گەورە دەبنلە سلێمانى وەک کلتورێکى ساڵانە، نەنە و باپیرەى ئەو منداڵانەى بۆ نانى بەیانى کۆکردەوە کە لە دایەنگەکەیان دەخوێنن.