"لەکڕین نایە"

زێڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک 10 هەزار دیناری چووەسەر

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و  بەروارد بە رۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک نزیکەی 10 هەزار دیناری چووەتە سەر.

فایەق فەهد، زێڕنگەر لە بازاڕی هەولێر بە 964ـی وت،” لەئێستادا هەر مسقاڵێک زێری عەیارە 21 بە 715 هەزار دینارە و عەیار 22ـش بە 750 هەزار دینارە، بەو سێعرەش هەموو کەس ناتوانێت زێڕ بکڕێت”.

بەقسەی فایەق فەهد، عەرزی عەزەڵات و نمایشە سەربازییەکی هەفتەی رابردووی چین هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

سەرهەنگ یوسف، کە بۆ کڕینی هەدیە چووبووە بازاڕی زێڕی پایتەخت، بە 964ـی وت، ئەمڕۆ زێڕ لەکڕین نایە، خەناوکەیەک لە پێشتر بە ملیۆن و نیوێک بوو، ئێستا بایی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینارە، بۆیە کە کڕینی هەدیەکەی پەشیمان بووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لەسەر شەقامێک دۆزرایەوە؛ قاسەیەکى پڕ لە زێڕ و پارە

لەسەر شەقامێک دۆزرایەوە؛ قاسەیەکى پڕ لە زێڕ و پارە

نرخى زێڕ بەرزتر بووەوە

نرخى زێڕ بەرزتر بووەوە