ئەمساڵ 13 كەس خنكاون
زێی گه‌وره گیانی گه‌نجێكی دیكه‌ی برد
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5.9.2025، گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌زای خه‌بات، به مه‌به‌ستی خۆ فێنككردنه‌وه چووه‌ته نێو ئاوی زێی گه‌وره لە سنووری قەزای خەبات و خنكاوه، ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
موقه‌ده‌م ئاراس گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی خه‌بات، به964ـی وت، “كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی 9.5.2025 له رووداوێكی كه‌وتنه ناو ئاو ئاگادار كراینه‌وه و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و كاتژمێر پێنج و 50 خولهك ته‌رمه‌كه‌مان دۆزییه‌وه و دوای ده‌رهێنانی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێرمان كرد”.
له باره‌ی ناسنامه‌ی گه‌نجه‌كه، موقه‌ده‌م ئاراس وتی، “گه‌نجه‌كه ناوی شه‌مسه‌دین ئیبراهیمه و ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو، هه‌ر له قه‌زای خه‌باتیش ده‌ژیا و سه‌ڵت بوو”.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگریی شارستانیی خه‌بات، ته‌نیا له‌م ساڵدا له زێی گه‌وره 13 هاوڵاتی خنكاون و چوار كه‌سیش له خنكان رزگاركراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا