بۆ پەڕلەمانی نوێ

ئەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس دەنگ دەدەن


ئەحمەد مستەفا

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێ، لە هەشت هەزار بنكە و 39 هەزار وێستگە دەنگدان بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق دەکرێ کە بڕیارە لە 11ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێ.

ئەنجومەنی كۆمسیاران، ژمارەی كۆتایی بنكە و وێستگەكانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرد و هەڵبژاردنەكە لە زیاتر لە هەشی هەزار بنكەی دەنگدان بەڕێوەدەچێ.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ی وت، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی پەسەندكراوە، کە هەشت هەزار و 703 بنکەن و كۆی ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانیش 39 هەزار و 285 وێستگەیە.

وتەبێژی کۆمسیۆن وتی، لە هەر وێستگەیەكی دەنگدان 550 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش بە ئامانجی رێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدەران. كۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو لە تۆماری گشتیی دەنگداندا 20,063,773 كەسە.